کوردانی ئەوروپا کۆماری ئیسلامی ئێرانیان شەرمەزار کرد

کوردانی ئەوروپا کۆماری ئیسلامی ئێرانیان شەرمەزار کرد

لە رۆژانی ۲۸، ۲۹ و ۳۰ی مانگی ئۆکتۆبر لە چەندین وڵاتی ئەوروپا گەلی کورد هەڵوێستی توندی لە بەرامبەر لە سێدارەدانی دوو ئەندامی پەژاک حەبیبوللا گوڵپەریپور (هەڤال باهۆز سنە) و رەزا ئیسماعیلی (هەڤال ئیلهام مامەدی) و هەر وەها لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی گیراوانی سیاسی بەلوچ نیشان دا.

گەلی کورد بە چوونە بەر دەم سەفارەتی ئێران لە ئەم وڵاتانە بێزاری خۆی لە سیاسەتەکانی دژە مرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕبری و نارەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر شەهادەتی هەڤالانمان نیشان دا. چالاکییەکان بە ئەم شێوازە بوون:

سوێد

دوشەممە ۲۸/۱۰/۲۰۱۳ کاتژمێر ۱۴:۳۰ − لە وڵاتی سوێد چەندین رێکخراوەی مەدەنی، پارتی گەلی بەلوچستان وێرای کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە بەر دەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران چالاکییەکیان بەڕێوە برد. لە ئەم چالاکییەدا ئەندامی کۆردیناسیۆنی پەژاک ئەمیر کەریمی پەیامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانی پێشکێش کرد.

ئەم چالاکیە بە بەشداربوونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پارتی گەلی بەلوچستان، مەجلیسی گەل لە سوێد، رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان، ناوەندی فەرزاد کەمانگەر و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد بەڕێوە چوو.

Çalakî Swêd - 28.10.2013

نۆروێژ

دوشەممە ۲۸/۱۰/۲۰۱۳ کاتژمێر ۱۳:۳۰ − لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ چالاکییەک لە لایان کۆمیتەی پەژاک لە ئەم وڵاتە لە بەر دەم بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێوە چوو، چەندین رێکخستن و لایانی سیاسی وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پارتی سووری نۆڕوێژ (Rødt Party)، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)، پارتی سەربەستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، بزوتنەوی گۆڕان، پارتی سەربەستی کوردستان، گەنجانی کورد (Ung Kurd)، ڕێکخراوی الاحواز ئامادە بوون و دوا بە دوای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.

لە ئەم چالاکییە دا گەلی کورد توڕەیی خۆی لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ووتنی دروشم هێنایە زمان.

Çalakî Norweç - 28.10.2013

فینلەند

دوشەممە ۲۸/۱۰/۲۰۱۳ کاتژمێر ۱۳:۰۰ − کوردانی دانیشتوی وڵاتی فینلەند لە هێلسینکی پایتەختی ئەم وڵاتە لە بەر دەم بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران میتینگێکی نارەزایەتیان پێک هێنا. لە ئەم چالاکییە دا ئەهوەن چیاکۆ، ئەندامی بەڕێوەبەری پەژاک لە ئەوروپا پەیامی پێشکەش کرد و لە ووتەکانی دا ئاماژەی بەوە کرد کە پەژاک ئەم سیاسەتانەی ئێران بێ وەڵام ناهێلێتەوە.

Çalakî Fînlandiya - 28.10.2013

دانمارک

دوشەممە ۲۸/۱۰/۲۰۱۳ کاتژمێر ۱۴:۰۰ − کوردانی دانیشتوی وڵاتی دانمارک بە مەبەستی نارەزایەتی دەڕبرین لە بەرامبەر ئێعدامی 2 ئەندامی پەژاک و چالاکانی سیاسی بەلوچ میتینگێکی نارەزایەتیان لە بەر دەم بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی پێک هێنا. لە ئەم میتینگەدا کوردان و بە تایبەت گەنجان بە ووتنی دروشم بێزاری خۆیان لە کوردەوەکانی کۆماری ئیسلامی دەڕبری و لە میتینگەکەدا پەیامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان خوێندرایەوە. هەر وەها لە ئەم میتینگەدا بزوتنەوەی عەرەبی ئازادیخوازی ئەلئەحواز بەشدار بوون و پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.

Çalakî Danîmarka - 28.10.2013

بلژیک

دوشەممە ۲۸/۱۰/۲۰۱۳ کاتژمێر ۱۴:۰۰ − لە بروکسلی پایتەختی بلژیک کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ئەم وڵاتە میتینگێکی نارەزایەتی پێک هێنا و لە ئەم میتینگەدا پەیامی پەژاک خوێندرایەوە و گەلی کورد نارەزایەتی خۆی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی گەلی کورد و گەلانی ئێرانی دەڕبڕی.

Çalakî Belçîka - 28.10.2013

ئاڵمان

سێشەممە ۲۹/۱۰/۲۰۱۳ کاتژمێر ۱۵:۰۰ − لە فرانکفۆرتی ئاڵمانیا چالاکییەکی نارەزایەتی لە لایان کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ئەم وڵاتە بەرێوە چوو. لە ئەم چالاکییەدا وێرای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، مەجلیسی گەل لە فرانکفۆرت و کۆمەلی مافی مرۆڤی کورد بەشداریان لە چالاکییەکە کرد.

پەیامی پەژاک لە لایان کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ئەم وڵاتە خوێندرایەوە و بەشداربووان بە دروشم نارەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر شەهادەتی هەڤالانمان هێنایە سەر زمان.

Çalakî Almaniya - 29.10.2013

بریتانیا

چوارشەممە ۳۰/۱۰/۲۰۱۳ کاتژمێر ۱۳:۰۰ − لە مانچەستێری بریتانیا کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK)، پارتی یەکەتی دیموکراتیک (PYD) و پارتی چارەسەری دیموکراتیک (PÇDK) میتینگێکی نارەزایەتیان پێکهێنا. لە ئەم میتینگەدا لێدوانی پەژاک، پەیەدە و پەچەدەکە خوێندرایەوە و دە کۆتایی دا لە لایان کۆمیتەی ئامادەکار راپۆرتی ئەحمەد شەهید سەبارەت بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران خوێندرایەوە.

Çalakî Britaniya - 30.10.2013

ئۆتریش

چوارشەممە ۳۰/۱۰/۲۰۱۳ کاتژمێر ۱۶:۰۰ − لە ویانای پایتەختی ئۆتریش دوا بە دوای چالاکی هەفتانەی “عەداڵتمان دەوێت”، گەلی بەشدار بوو لە ئەم چالاکییەدا بە مەبەستی شەرمەزار کردنی لە سێدارەدانی 2 ئەندامی پەژاک بەرەو سەفارەتخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەم وڵاتە رێپێوانیان کرد. گەل بە دروشم نەفرەتی خۆیان لە سیاسەتی لە سێدارەدان لە ئێران دەڕبری.

Çalakî Awustriya - 30.10.2013

لە سەرجەم ئەو چالاکییانەدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پێداگری لە سەر وەڵام دانەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی کرد. لە پەیامەکانی پەژاک دا پێویستی تێکۆشانی هاوبەشی هەموو گەلان و هەروەها لایانە سیاسیەکان لە دژی سیاسەتی کۆمەڵکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر کرابوو. رێکخستنەکانی پەژاک لە ئەوروپا هەر وەها بڕیاری خۆیان بۆ بەردەوام کردنی چالاکییەکان لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەڕبڕی.

لە ئەم چالاکییانەدا گەل بە بەرز کردنەوەی پلاکارد و وێنەی چالاکانی سیاسی لە سێدارەدراو و هەر وەها بە ووتنی دروشم داژەیەتی خۆیان لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران نیشان دا. گەلی کورد بە دروشمی «گەریلا، تۆڵە!» خوازیاری بێ وەڵام نەهێشتنەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار