کەجەرە: بە هەموو هێزمانەوە بەشداری هەڵمەتی بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە دەکەین

کەجەرە: بە هەموو هێزمانەوە بەشداری هەڵمەتی بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە دەکەین

وەک کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهە ڵاتی کوردستان داوا لەسەرجەم جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین بەشداری لەهەڵمەتی بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە بکەن.

داگیرکەران و دەسەڵات داران بە درێژایی مێژوو هەوڵیان داوە تا بە کوشتن و ترساندن و تۆقاندنی گەلان دەسەڵاتی خۆیان لەسەر کۆمەڵگا بەردەوام بکەن، داگیرکارییەک کە مرۆڤایەتی ، ئازادی و ئێرادەی گەلان پێشێل دەکات، ئەمڕۆ لە دژی تێکۆشانی ئازادی خوازی گەلی کورد هاوپەیمان بوون، بۆ ئە وەی زۆرترین و درندانە ترین تاوانە کانیان کە توانەوەی ڕۆ‌‌حی و جەستەیی گەلی کوردە بگەیەننە ئەنجام.

رژێمی داگیرکاری ئێران بە ساڵانە بە لە سێدارە دانی مرۆڤەکان  درێژە بە تەمەنی دەسەڵاتداری خۆی دەدات. بە سێدارە، سەنگسار، تیربارانی کۆڵبەران و ڕەشە کوژی وڵامی داخوازە ڕەواکانی گەلان دەداتەوە، کە ئەم کردەوە چەپەلانەش لەژێر ناوی یاسا و دینەوە رەوایەت پێ دەدات. یاسایەک کە تەنیا خزمەتی دەسەڵاتدارانی رژێم دەکات و بە سەپاندنی سزای سێدارە ترس و تۆقاندن بە سەر گەلاندا دەسەپێنێ.

ئەوەی بەر چاوە ئەو پێکهاتانەی کە زۆرتر دەبنە ئامانجی سیاسەتی لەسێدارەدان جەوانان و ژنانن، کە ئەمەش خۆی نیشاندەری ئەو راستیەیە کە داگیرکەران لە هێزی ژنان و جەوانان دەترسن، هێزێک کە خۆی لە تێکۆشان بۆ ئازادیدا دەبینێتەوە. بۆیە پتەو کردنی تێکۆشان تاکە ڕێگای رزگاری لە دژی داگیرکاری و دیکتاتورییە.  تاکە رێگایەک کە بتوانێت کۆمەڵگا و گەلان رزگار بکات، هێزی تێکۆشانی ئەو کۆمەڵگایەیە، تێکۆشان بۆ بەدی هێنانی ئازادی و دیمۆکراسیە. دیمۆکراسی بە بێ تێکۆشان بێ واتایە، تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادی وبونیادنانی کۆمەلگایەکی دیمۆکراتیک تەنیا ڕێگەیە بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی لەسێدارەدان.

بە پێشەنگایەتی جەوانان و ژنان تێکۆشان لە بەرانبەر سێدارەدان دا، دەبێتە هەوێنی بە دیهێنانی دیمۆکراسی و بونیادنانی کۆمەڵگایێکی ئازاد و دێمۆکراتیک. دیمۆکراسی لە بنەڕەتدا بە بێ تێکۆشان بەدی نایێت، ئەوەی ڕاستیە تەنیا بە گوڕکردنی تێکۆشان دەتوانین کۆتایی بە سیستەمی لەسێدارەدان بهێنین.

وەک کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  KCRبە هەموو هێزمانەوە بەشداری هەڵمەتی بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە دەکەین و وەک هێزی پێشەنگی جەوانان داوا لە گەلی ئازادی خواز و وڵاتپارێز و سەرجەم ئەندام و وڵاتپارێزان دەکەین کە بە رەنگ و دەنگی خۆیانەوە بە گڕوتینی جوانیەوە ئەرکی پێشەنگایەتی بە ئەستۆ بگرن و چالاکانە  بەشداری  لەهەڵمەتی بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە بکەن.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان . KCR

٢٣\٠٩\٢٠٢٠

بابەتی پەیوەندیدار