گۆڤاری ژمارەی ٩٩ی ئاڵترناتیو چاپ و بڵاو کراوە
گۆڤاری ژمارەی ٩٩ی ئاڵترناتیو چاپ و بڵاو کراوە

گۆڤاری ژمارەی ٩٩ی ئاڵترناتیو چاپ و بڵاو کراوە

لەم ژمارەی لە گۆڤاری ئاڵترناتیو ئۆرگانی فەرمی پژاک، تەوەرەی تیرۆر و لەسێدارەدانی پێشەنگەکان و تێکۆشەرانی گەلی کورد لەلایەن رژێمی داگیرکەری ئێران لە رەهەندەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، پاراستن و کۆمەڵایەتی خراوەتە بەر باس. هاوکات لەسەر رەهەندەکانی نەتەوەی دیمۆکراتیک لەپێناو هۆشیاری و رێکخستن کردنی کۆمەڵگا لەبەرامبەر دەوڵەت و پووچەڵ کردنەوەی بەرنامەکانی دەوڵەتی تیرۆر و لەسێدارەی ئێران هەڵسەنگاندن کراوە. لەهەر وتارێکدا هەوڵداراوە تا شەهیدان و پێشەنگەکانی رێگای ئازادی، وەک نرخ و بەهاکانی کۆمەڵگای خۆڕاگر و ئازادیخواز لەیاددا زیندوو رابگیردرێت. لەو پێناوەدا شیکاری کۆمەڵەناسی و سۆسیۆلۆژیانە سەبارەت بە تیرۆر و لەسێدارەدان لەکۆمەڵگای کوردستان کراوە. فەلسەفەی ژیان و پەیوەندی مرۆڤ – کۆمەڵگای زاگرۆس نشین لەگەڵ سرووشت، لەکەسایەتی شەهیدانی سەوزی کوردستان تاووتوێ کراوە. لەبەشی تری گۆڤارەکەدا بەرنامە و پڕۆژەکانی کەژار، خاڵە بەهێز و لاوازەکانی و دەرفەتەکانی لەپێناو رێکخستن کردنی ژنان لەئێران خراوەتە بەر باس و گفتگۆ. هەرەوەها ئاماژە بە دۆخی کورد لەناوچەکە و رۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکات نانەوەی دووبەرەکی و قووڵ کردنەوەی ناکۆکی رژێم لەمەڕ دامرکاندن و بێ کاریگەر کردنی سەرهەڵدانەکانی ئێران کراوە. لەبەشی تری گۆڤارەکەدا کۆنسێپتی هاوبەشی تورکیا و ئێران و هێرشە داگیرکەریەکانیان بۆ سەر کوردستان خراوەتە بەر باس و گفتگۆ.

بۆ وەرگرتنی فایلی ژمارەی ٩٩ی گۆڤاری ئاڵترناتیو دەتوانن کلیک لێبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار