یادی شەهید بێریڤان و دوو کادیری پێشەنگی پارتەکامان بەرز رادەگرین

یادی شەهید بێریڤان و دوو کادیری پێشەنگی پارتەکامان بەرز رادەگرین

لەبەرەبەیانی ٤ی فەوریەی ٢٠١٦ی زایینی بەرامبەر بە (١٦ی رێبەندان) فڕۆكە جەنگیەكانی سۆپای داگیركاری توركیا بە هاوكاری زانیاری رژێمی داگیرکەری ئێران و دەست و پێوەندیەکانیان، چەند بنكە و بارەگای پژاك یان لەهەرێمەكانی پاراستنی میدیا بە خەستی بۆردۆمان كرد. دەرئەنجامی ئەو بۆردۆمانە ئەندامێكی مەجلیسی پارتیمان بە ناوی گوڵناز عەلیپوور ناسراو بە (بێریڤان هەژار) و دوو كادیری پێشەنگی تەڤگەرەكەمان بە ناوەكانی؛ ئەمرا تورکەر ناسراو بە (شیار وان) و فەرزاد کریمی ناسراو بە (هێژا مەد)، گیانی پاکیان بە ئازادی سپارد. لە کەسایەتی هەڤاڵ بێریڤان، هێژا و شیار سەرجەم شەهیدانی مانگی شوبات بە بیر دێنینەوە و یادیان بەرز ڕادەگرین و سەری رێز و نەوازش لەبەرامبەر قامەت یان دادەنوێنین.

شەهید بێریڤان هەژار، یەک لەو ژنە تێکۆشەرانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لە قۆناغێکی کورتدا کەسایەتی پێ دەگەیەنێت و پێشەنگایەتی تێکۆشانی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و لەهەر گۆڕەپانێکی تێکۆشان شوێنپەنجەی خەباتی تا بە ئەمڕۆ گەشاوەیە. بە هەوڵ و تەقالای بێ وچانی توانی کەسایەتی ژنی شۆڕشگێڕی ئاپۆیی لە ناخی خۆیدا ئاوا بکات و رێگای بەوە نەداوە کە دایک بوون ببێتە کۆسپ و تەگەرە لە لێگەڕینی بە دوای ئازادی و گەیشتن بە ئامانجەکانی. بەڵکوو بە پێداگرییەوە بووە هیوا بۆ ئەو ژنانەی کە لە ڕۆچنێک دەگەڕان تا خۆ بگەیەنن بە تیشکی ئازادی.

هەڤاڵ بێریڤان وەک دایکێکی شۆڕشگێڕ لەدژی زۆڵم و زۆری زهنیەتی دەسەڵاتداری پیاو راپەڕی و بۆ گەهێشتن بە ئازادی و تۆڵەسەندنەوە لەسیستەمی پیاوسالاری ئێران بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. بە بەشداربوونی بۆ ناو شۆڕشی ئازادیخوازی ئاسۆی ژیانەوەی گەشایەوەو وەک هەڤاڵێکی پێشەنگ لەسەرجەم گۆڕەپانەکانی تێکۆشان ئەرک و بەرپرسیاری لەئەستۆ گرت و هەمیشە بۆ گەل و هەڤاڵانی چاوگەی هێز، ورە، هەڤاڵێتی و فێربوون بوو.

لەبەر ئەوەی هەڤاڵ بێریڤان وەک دایکێک کە ئێش و ئازاری کۆمەڵگای چێشتبوو،  هەست و نەستی ژنان بە باشی تێدەگەیشت و بۆ رەواندنەوەی ئێش و ئازاری ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەوینەوە تێدەکۆشا. دڵسۆزی، خەمخۆری، پاک و بێگەردی و کۆڵنەدەری لەکەسایەتی شەهید بێریڤان بووە هۆکار کە لەلای گەل و هەڤاڵانی خۆشەویست تر ببێ و لەمێژووی تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان یادی لەیادگەی هەر تاکێکی بە ویژدان و ئازادیخواز بدرەوشێتەوە.

شەهید شیار وان کە خەڵکی وان لە باکوری کوردستان بوو، لەبەر خۆشەویستی و ئەوینداری گەلی رۆژهەڵات، سنوورە دەستکردەکانی لەهزریدا رواندەوەو بە هەستی بەرزی نەتەوەیی و گیانبازی، خزمەتی دۆزی رەوای گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان کردو ماوەیەکی درێژ هەم لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە رۆح و هەستی گەنجانەوە گەلەکەمانی بە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ ئاشنا دەکرد و بۆ بەشداری گەنجان بۆ ناو ریزەکانی تێکۆشان و رێکخستن کردنی گەل بێ وچان لەتێکۆشاندا بوو.

شەهید هێژا مەد هەڤاڵێکی گەنج و لێگەڕوانی حەقیقەت و ئازادی بوو کە لە باشووری کوردستان چاو بە دونیا هەڵدێێنت و لە تەمەنی منداڵیدا بە ناچاری کؤچبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبن و لە شاری مەریوان گەورە دەبێ. هەڤاڵ هێژا هەر لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە لەدژی کولتووری ژێردەستی و نۆکەری دەوەستێتەوەو بە رۆحی تۆڵەسەندنەوە بەشداری لەکاروخەباتی شۆڕشدا دەکرد و هەمیشە تامەزرۆی تۆڵە لەداگیرکەرانی کوردستان بوو.

بۆیە لەكەسایەتی شەهید بێریڤان، هەڤاڵان هێژا و شیار جارێكی تر یادی سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی بەرز رادەگرین و بۆ بە دیهێنانی ئاواتەکانیان گوڕ بە تێکۆشان لەدژی فاشیزم و داگیرکەری دەدەین.

 

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک

٤\٢\٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار