یادی ٦٩مین ساڵوەگەری کۆماری کوردستان لە کارلستاد
یادی ٦٩مین ساڵوەگەری کۆماری کوردستان لە کارلستاد

یادی ٦٩مین ساڵوەگەری کۆماری کوردستان لە کارلستاد

ئێواره‌ی رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌، ۱۸ی ژانویه‌ کومیته‌ی پەژاک لە پارێزگای ڤه‌رمله‌ندی وڵاتی سوێد، له‌ شاری کارلستاد بۆ ڕێزگرتن له‌ ۲ی رێبه‌ندان و ۶۹مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان سیمینارێكی بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌هوه‌ن چیاکۆ به‌ به‌شداری کۆمه‌ڵێکی زۆر له کوردستانیانی نیشته‌جێی شاری کارلستاد و ده‌ور و به‌ری پێک هێنا.

سه‌ره‌تا سیمیناره‌که‌ به‌ خوله‌کێک بێده‌نگی ده‌ستی پێکرد و پاشان به‌ سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب بێده‌نگیه‌که‌ شکا و به‌ دوای ئه‌ودا کورته‌ فیلمێک له‌ سه‌ر دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ سه‌ر ئه‌و کۆماره‌ نیشاندرا و دواتر هه‌ڤاڵ ئه‌هوه‌ن چیاکۆ ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک سه‌ره‌تای وته‌کانی به‌ئه‌وه‌ ده‌ست پێکرد که‌ کۆماری کوردستان جارێکیتر له‌ کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی ڕۆژئاوای کوردستاندا له‌ ۲۰۱۴ دا زیندوو بوه‌وه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ هه‌ر دوو بۆنه‌که‌ی له‌ گه‌لی کورد و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و به‌ تایبه‌ت دایکی شه‌هیدان و به‌شداربووانی سیمیناره‌که‌ پیرۆز کرد و دواتر ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ کرد که‌ چی بوو به‌ هۆی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان و ئه‌و جه‌ساره‌ته‌ی خوڵقاند، که‌ کۆمه‌ڵگای کوردی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تابڵۆانه‌ی که‌ داگیرکه‌رانی کوردستان که‌ ده‌یانه‌وێ نیشانی بده‌ن که‌ گوایه‌ کورد لاوازه‌ و ناتوانێ و لیاقه‌ت و شه‌هامه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نیه‌. کورد له‌ مێژووی خۆیدا سەڵماندی که‌ هه‌م هێز و توانایی هه‌یه‌ و ده‌توانێ و شه‌هامه‌تی سیسته‌می خۆ به‌ڕێوه‌ بردنی خۆی هه‌یه‌ و کۆماری کوردستان و سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای کوردستانی وه‌ک به‌ڵگه‌ هێنایه‌وه‌.

[gdl_gallery title=”salyadi-komari-kurdistan-karlstad-18012015″ width=”83″ height=”60″ galid=”1″ ]

ئه‌هوه‌ن چیاکۆ له‌درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌ به‌شداری کردنی کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له‌ کۆماری کوردستان له‌ مهاباد و شاری کۆبانی له‌ ڕۆژئاوای کوردستان کرد و وتی ئه‌و شۆڕشه‌ توانیویه‌تی به‌ یه‌کرگرتوویی، پیلانی پارچه‌ کردنی خاکی کوردستان له‌ ڵایه‌ن زلهێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی واگیرکه‌رانی ناوچه‌که‌وه‌ پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌ و هه‌ر وه‌ها زۆر مژاری تری به‌ وردی بۆ به‌شدار بووان شیکرده‌وه‌، به‌شی دووه‌می سیمیناره‌که‌ ته‌رخان کرا بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و ڕخنه‌ و پێشنیاری به‌شداربووان و پاشان به‌ سرودی خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی که‌ سروودی میلی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان بوو کۆتایی به‌ سیمیناره‌که‌ هات.

 

کومیته‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک لە پارێزگای ڤه‌رمله‌ند
۱۸/ ۰۱/ ۲۰۱۵

بابەتی پەیوەندیدار