یاد شەهید دەروێش توڵهەڵدان لە دووەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی دا بەرز ڕادەگرین
یاد شەهید دەروێش توڵهەڵدان لە دووەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی دا بەرز ڕادەگرین

یاد شەهید دەروێش توڵهەڵدان لە دووەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی دا بەرز ڕادەگرین

ئێمە وکوو کۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان یاد بیرەوەری شەهید دەروێش توڵهەڵدان لە دووەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی دا بەرز ڕادەگرین و بە رۆح و تێکۆشانی هەڤاڵ دەروێش سۆز و پابەند بوونمان بە خەتی شەهیدان دوپات دەکەینەوە و شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان مسۆگەر دەکەین. ڕێ هەڤاڵ شەهید دەروێش تۆڵهەڵدان هەر وەک دەیان ڕۆڵەی قارەمانی وڵاتە کەمان ، بە ڕۆحێکی فەدایی و لە تەمەنی گەنجی دا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو و بە ئەوپەڕی بوێری و دڵنزمییەوە  لە خەباتی ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا جێگەی گرت. هەڤاڵمان دەروێش تۆڵهەڵدان لە ماڵباڵتێکی وڵاتپارێز لە شاری دێولان گەورە بوو و بۆ خاوەنداری لە نرخ و دەسکە وتە کانی گەلەکەمان و تێکۆشان لە دژی داگیرکەرانی کوردستان بە هەڵوێستی گەنجایەتی ئەرکی  شۆڕشی گەلی کورد و گەلانی بندەستی گرتە  ئەستۆ. ڕێ هەڤاڵمان شەهید دەروێش تۆڵهەڵدان لە ژیانی تێکۆشانی خۆی دا هەر وەک  دەروێش سادە ، فەداکار و بە باوەری بەشداری تێکۆشان دەبوو و بە بەرپرسیاریەتی لە ناو ژیان دا رەنگی جیاوازی بە تێکۆشان دەدا و بەردەوام خاوەن هەڵوێست بوو و بە ئیرادەی گەنجی و خۆ قووڵ کردنەوە لە  فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ دەیەویست لە ناو گەل دا پەرە بە تێکۆشانی خۆی بدا.

لە دووەمین ساڵرۆژی شەهادەتی شەهید دەروێش تۆڵهەڵدان و لە رۆژی ئەمرۆمان دا تێکۆشینی گەلەکەمان پێی ناوەتە قۆناغێکی گرینگ و گەلی کورد دوای چەندین ساڵ تێکۆشان لە هەر ساتێک زیاتر لە ئازادی نزیک بووەتەوە ، ئەوەش بە هۆی گیانبازی هەزاران شۆرشگێری قارەمان بووە و شەهید دەروێشیش یەکێکە لەو شۆرشگێرانەی وڵاتە کەمان ، ژیانی داگیرکەری سیستەمی داگیرکەری رەد کردەوە . دوژمنی داگیرکەر لە رۆژی ئەمرۆ دا بە هەموو شێوازێک لە بەرابەر گەلەکەمان رێبەر ئاپۆ شەڕێکی نامرۆڤانە بە رێوە دەبات، بۆیە ئێمە وەکوو جەوانان لە بڕوایەداین کە ئەرک و بەرپرسیارتی ئێمە لە هەموو کات و ساتێک زیاترە و دەبێ بەردەوامکەری رێگەی شەهیدانمان بین  و بانگە وازی لە جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت ناوچەی دێولان دەکەین کە لە یادی ساڵرۆژی شەهادەتی شەهید دەروێش تۆڵهەڵدان  ئاستی تێکۆشان بەرز بکەنەوە و بەشدار بوون بۆ ناو ریزەکانی گەریلا ئاواتەکانی شەهیدانمان و شەهید دەروێش پێک بێنن.

کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان

٢٤\٤\٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار