یەرەکە ناسنامەی ٧ گەریلای شەهیدی راگەیاند

یەرەکە ناسنامەی ٧ گەریلای شەهیدی راگەیاند

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان:

هەر وەکو دەزانن چەند رۆژ لەمەو پێش رامانگەیاندبوو کە لە هێرشێکی هەوایی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورکیە بۆ سەر گروپێک لە هەڤاڵانمان لە هەرێمی چیای باڵۆسە حەفت هەڤاڵ لە گەڵ دوو وڵاتپارێز پەیوەست بە کاروانی شەهیدان ببوون.

دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژە بۆ قڕکردن و لە ناوبردنی و پارچەکردنی گەلی کورد لە هیچ جۆرە هێرشێکی دڕندانە دەستیان نەپاراستووە. هێرشێ کە لە چیای باڵۆسە بەڕێوە چوو، سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە داگیرکەران بەبێ هیچ جیاوازییەکی پارچە و جوغرافیا، لە هەرشوێنێک کوردێکی ئازاد هەبێت وەک مەترسییەک بۆ روخاندنی دەسەڵاتی خۆیانی دەبینن. با دوژمن باش بزانێت کە لە سەر بیرۆکە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ رۆحێکی نەتەوەیی وەها درووست بووە کە بە زەختی داگیرکەران و بە خیانەتی کەسانی خزمەتکاری دوژمن، ئەو رۆحە و ئەو یەکێتی و یەک دڵییەی گەلی کورد هیچ کە لاواز نابێت بەڵکۆ گوڕتر و بەهێزتر دەبێت. شەهادەتی ئەو هەڤاڵانەیش کە خەڵکی هەر چوارپارچەی کوردستانن  سەلمێنەری ئەو راستییەن کە بتلیس و سنە و سلێمانی و کوبانی هەر یەک خاک و یەک وڵاتن و گەلی کورد لە هەر کوێ بن یەک نەتەوەن و یەکێتی گەلی کورد درووست بووە. لە لایەکی دیکەوە شەش هەڤاڵ لەو شەهیدانە هەڤاڵی ژنن و دیارە کە بە تایبەت و بە مەبەست ئەم هێرشە پێکهاتووە، چوون پێشەنگایەتی تەڤگەری ئاپۆیی ژنانی ئازاد دیکەن و خەتی ئاپۆیی خەتی ژنی ئازادە. بە دڵنیایشەوە ئەم رێبازە، ئازادی گەلی کوردی مسۆگەر کردووە.

ئێمە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی کورد و هەموو دایکان و ژنانی تێکۆشەری ریگای ئازادی، پەیمانی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە تا دوا دڵۆپی خوێنمان لە سەر رێگا و رێبازی شەهیدان درێژە بە تێکۆشانمان بدەین و لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەدا یادی هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی پیرۆز رادەگرین و سەری رێز و نەوازش لە هەمبەر شەهیدان دادەنەوێنین. هەر وەها داوا لە گەلەکەمان لە هەر چوار بەشی کوردستان و بە تایبەت لە رۆژهەڵات دەکەین کە بە شێوازێکی شۆڕشگێڕی شکۆمەندانە خاوەنداری لە بنەماڵەی شەهیدان و خەتی شەهیدان بکەن و بنەماڵەی شەهیدان بە تەنیا نەهێڵن لە بواری مادی و مەعنەوییەوە یارمەتی دەریان بن. داوا لە گەنجانیش دەکەین کە بە بەشدار بوون بۆ ناو ریزی گریلا و بە هەڵگرتنیئ چەکی شەهیدان تۆڵەی شەهیدان بسێنن و بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی ئازاد خەبات بکەن.

ناسنامەی هەڤاڵانی شەهید بەم شێوازەی خوارەوەیە.

ناو و پاشناو: سونگول دیلمان       کۆد: ئۆزگور کورستان         بەشدار بوون: ٢٠١٥ گارزان   شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

ناو و پاشناو:  ئارەزو موحەمەدی    کۆد: بێریوان تاقەدار         بەشدار بوون: ٢٠١٦ سنە       شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

ناو و پاشناو: دۆزگین عومەر         کۆد: رۆژبین گوڵناز         بەشدار بوون: ٢٠١٥ کوبانی    شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

ناو و پاشناو: ئەسرین خەلیل         کۆد: شیلان شۆڕش شآهۆز  بەشدار بوون: ٢٠١٥ سەریکانی  شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

ناو و پاشناو: دیلان مەحمود         کۆد: وەژین دۆغان کوردستان بەشدار بوون: ٢٠١٧ قامیشلو   شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

ناو و پاشناو: فەرهاد خدرلەکی       کۆد: رێزان کوردستان        بەشدار بوون: ٢٠١٥ سنە       شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

ناو و پاشناو: مەدینە شێخۆ            کۆد: ئەیلەم جودی             بەشدار بوون: ٢٠١٨ کوبانی    شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

 

سڵاو و رێزی شۆڕشگێڕی

١٣/٨/٢٠٢٠

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یە رە کە)

 

بابەتی پەیوەندیدار