لەچوارچێوەی ئەو زنجیره سمینارانەی که رێکخستنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان -پەژاک- له ئورووپا پێی هەڵدەستێت، کۆمیتەی پەژاک لەوڵاتی فینلەندا، له شاری تورکو سمینارێکی بۆ ئەندامی بەرێوەبەری پەژاک له ئەوروپا، هەڤاڵ ئەهوەن چیاکۆ رێکخست. لەو سمینارەدا ئەژمارێکی بەرچاو له کوردانی دانیشتووی شاری تورکو و دەوروبەری بەشداریان کرد.

لەبەشی یەکەمی سمینارەکەدا تیشکخرا سەر پرسی کورد و ئەو دۆخەی که ئێستا گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان تێیدایه. رەوشی کورد له رۆژئاوای کوردستان و پرۆسه ی ئاشتی له باکوری کوردستان و کونگرەی نەتەوەیی ئەو مژارانە بوون کە باسیان لێوە کرا. لە بەشی دووەمی سمینارەکەدا تیشکخرا سەر کار و خەبات و ئامانجه‌کانی پەژاک. هەروەها هەڵوێستی پەژاک لەبەرامبەر رەوشی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

بەشی کۆتایی سمینارەکەش تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و بۆچوونی بەشداربووانی سمینارەکه، که پرسیارەکان لەلایەن هەڤاڵ ئەهوەن چیاکۆ وڵام درانەوه و بەم شێوەیە کۆتایی به سمینارەکە هات.

کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
تورکو، فینلەندا
06.10.2013

 

دیمەن

[youtube height=”465″ width=”620″]http://www.youtube.com/watch?v=5tJMcEFReuo[/youtube]

 

وێنە
[gdl_gallery title=”seminar-turku-finland-06102013″ width=”120″ height=”120″ galid=”1″ ]