HRK: پارتیمان لە بەرانبەر هیچ‌کام لەو سیاسەتانەی کە خزمەتی داگیرکاری دەکات بێ‌وڵام نامێنێت

HRK: پارتیمان لە بەرانبەر هیچ‌کام لەو سیاسەتانەی کە خزمەتی داگیرکاری دەکات بێ‌وڵام نامێنێت

بۆ ڕای گشتی —

ماوەیەکە لەگەڵ دەست‌پێ‌کردنی گۆڕانکاریەکان لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی رۆحی ئازدی‌خوازی گەلان لە بەرانبەر گەلی کورد و دەسکەوتەکانی، هەم لە لایەن دوژمنانی گەلی کورد و هەم لە لایەن دوژمنانی ئیرادەی ئازاد و سەربەخۆ هێرش و شەڕی تایبەت بەرانبەر بە دەسکەوتەکانی گەل و ئازادی خوازان دەستی پێ کردووە. ئەم هێرشانە لە کاتێکدا پێش دەکەوێت کە ئیرادەی گەل و بزاڤی ئازادی خوازی لە هەر کات بە هێزترە و بەرەو سەرکەوتن دەڕوات. لە چوارچێوەی ئەم شەڕە تایبەتەدا کە وەک کۆنسێپتێک بە رێوەدەچێت، لە لایەن دەسەڵاتداران و داگیرکەران سەرکێشی دەکرێت.

لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستاندا رژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئاوا کردن و پەرە پێدانی کونترگەریلا(دژە گەریلا) لە هەرێمەکانی موکریان و ورمێ لە هەوڵدان دایە هەتاکوو پارتەکەمان رەش بکات و هاوکات ئەوە لە راگەیاندنەکانی خۆیدا رەوای پێدەدا و لە ناو گەلدا دەیەوێت پەرە پێ بدات. لە لایێکی دیکەوە هێندێک بیرۆکەی تەسک بە ناو سیاسی کە هێشتا چاوەڕوانی دەستێکن لە دەرەوە وەک ناجی یا رزگارکەرێک بێت و ئەوان رزگار بکات، لە ناو ئەم گەمە قڕێژەدا جێگایان گرتووە. هەر چەن بە جاران دەر کەوتووە کە وەک ئامرازێک بە کاریان دێنن و ئەوەش لە رۆژئاوای کوردستان دا لە کەسایەتێکی وەکوو سەیدا دا خۆی نیشان دا. ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ئەوەی بۆ خۆیان لە نێو گەلدا نین، دەیانەوێت بە شێوازی شەڕی تایبەت کە هەمان تاکتیکی رژیمی ئێرانە، پارتیمان لە هەمان چوارچێوەدا کە داگیرکەر دەیەوێت رەش کەن. ئەندامان و هێندێک بە ناو لایەنگرانی پارتەکانی رۆژهەڵات وەک کۆمەڵەی عەبدوڵا موهتەدی و دیموکراتەکان دەستیان کردووە بە پەیڕەو کردنی ئەم سیاسەتە. هەروەها قرێژتر لە هەموو بەشی ئەو شەڕە تایبەتە، ئەوەیە کە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی کەسانێک کە توانا و هێزی تێکۆشآنیان بۆ گەلەکەیان نیە و نەماوە و نیشتەجێی وڵاتە رۆژئاوایەکان یا باشووری کوردستانن، جێگای هەڤاڵانمان لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هاوکاری هێندێ کەس لە ناوخۆ ئاشکرا دەکەن، کە بێ گومان کەسانی وەها، نە تەنیا خۆیان هێزی تێکۆشانیان نیە بەڵکوو دەبێژن کە کەسی دیکەش نابێت لە پێناو گەل دا خەبات بکات و پێویستە وەک ئێمە بێت. ئەم شیوازە جێگا دیار کردنە کە لە سەر تۆڕەکۆمەلایەتیەکانی وەکوو فەیسبووک بەرێوە دەچێت ئێمە وەکوو شێوازێکی راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆی سیخۆڕی بۆ دوژمنانمان دەزانین. لێرەشدا پێویستە هەر کەس باش بزانێت ئەو کەسانە دەیانەوێت گەل کە بەساڵانە قوربانی ئەو سیاسەتە بووە سەر لە نوێ فێری سیخۆڕیان بکەنەوە. پارتیمان بەو ئەزموونەی کە بە تێکۆشانی چەندین سالە لە خەباتی نێو گەلدا دەستی خستووە، باش دەزانێت کە چۆن هەم خۆی و هەم گەلەکی بپارێزێت و دەیپارێزێت. گرینگ ئەوەیە ئێمە بزانین کە هەڵویستی ئەو پارتە کوردیانە کە لایەنگران یا ئەندامانیان وەها دەکەن چیە و پێویستە وڵامدەرەوەبن.

هاوکات لەم دوایانەدا رژێمی داگیرکەر ئەو کردوەانەی کە خۆی بە ساڵانە لە سەر کاسب‌کارانی کورد بەرێوەی دەبات و سیاسەتێکی روون و ئاشکرایە، دەیەوێت بیخاتە ئەستۆی گەریلاکانی ئێمە. ئەو ئیشە کە هەر رۆژ بەشێکی زۆری گەلەکەمان لە گەلیا بۆ دابین کردنی ژیان رووبەڕوون. لە چەن ماڵپەڕیان دا کوشتنی ٢ کاسب کار دەخەنە ئەستۆی گەریلاکانمان. بە هەمان شێواز رۆژی 04.12.2012 هەرێمی ئەنزەلێ گوندەکانی قاسپێ و گۆلانکێ گروپی کونترگریلا رێگای هاتوچویان گرتووە و هەرەها لە هەرێمی موکریان دەستایان داوەتە جموجوڵ. لێرەدا وەک هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان HRK ئیدعای کوشتنی کاسبکارانی کورد رەد دەکەینەوە و ڕادەگەینین ئەوکردەوانە کاری گروپەکانی کونتراگریلای سەر بە سپای پاسدارانن. هاوکات رادەگەینین بەو بڕیار و پەیمانەی کە بە گەلەکەمان و شەهیدانمان داوە لە سەر خەبات و تێکۆشانی خۆمان سوورین و کەس ناتوانێت بەم چەشنە سیاسەتە ببێتە کۆسپ و ئاستەنگ بەرانبەر بە بیری ئازادی‌خوازیمان. لە کۆتاییدا گەلەکەمان و ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە بەرانبەر ئەو چەشنە سیاسەتە خۆیان بپارێزن و باش بزانن کە پارتیمان لە بەرانبەر هیچ‌کام لەو سیاسەتانەی کە خزمەتی داگیرکاری دەکات بێ‌وڵام نامێنێتەوە.

 

بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان HRK
05.12.2012

بابەتی پەیوەندیدار