HRK: پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی مەرجەکانی ئاگربەست هەڵسووکەوت بکات

HRK: پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی مەرجەکانی ئاگربەست هەڵسووکەوت بکات

لە سەرەتای مانگی گوڵانەوە هەتا ئەمڕۆکە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستیان بە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کردووە و ئاستی زەخت و گوشارەکانیان لە سەر کۆمەڵگای کوردی پەرە پێ داوە.

سەرەڕای هەبوونی ڕەوشی ئاگربەست، بەڵام بە لە سێدارەدانی هەڤاڵ حەبیبوڵڵا گووڵپەری پوور و رەزا مامەدی و تیرۆری هەڤاڵ دەرسیم و هەڤاڵ میلاد پیری لە شاری سنە و هەروەها زیادکردنی بنکە سەربازیەکان لە هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرە دوایی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی سەربازی لە هەرێمەکانی سۆما، جوانرۆ، کۆساڵان، مەریوان و هەورامان بەرێوە چوون. لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانەداا سێ هەڤاَڵمان بە ناوەکانی، چیا، سمکۆ و رۆژهات بە قارەمانیەکی بێ وێنە شەهید بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر جار ئاگربەست و مەرجەکانی ئاگربەستی پێشێل کردووە.

هێزەکانمان لە پێناو پاراستنی ئاگربەست بە هەستیاری هوڵسووکەوتیان کردووە و لە زۆربەی هەرێمەکان، سەرەڕای ئۆپەراسیۆنەکانی رژێم و پێکدادانی جیا جیا، بۆ بەرفراوان نەبوونەوەی شەڕ، هەوڵدانی پێویستیان کردووە، بەڵام رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم هەوڵدانانەی هێزەکانی ئێمەی لە بەرچاو نەگرتووە و پەرەی بە هێرەشەکانی داوە.

لە سەر ئەو بنەمایە و بۆ وڵامدانەوەی ئەم هێرشانە لەچوارچێوەی پاراستنی رەوا و بۆ بیرەوەری هەڤالانمان کە لە پێکدادانەکەی 3.5.2014 کە لە هەرێمەکانی سۆما شەهید بوون و کە لەو شەڕەشدا بە بەرخۆدانی هەڤاڵانمان زیاترلە 15 پاسدار کوژرابوون. هێزەکانمان لە رۆژی 16.05.2014 چالاکیەکیان لە سەر ناوەندێکی سوپای پاسداران لە شاری سەڵماس پێک هێنا، لە ئەنجامدا زیاتر لە 20 پاسدار لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. لەم چالاکیەدا هیچ زیانێک وەبەر هێزەکانمان نەکەوتووە و چالاکیەکە بە سەرکەوتوویی پێک هات.

لەم رێگایەوە، بە بۆنەی شەهیدبوونی هەڤاڵان رۆژهات، سمکۆ و چیا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان و بە تایبەت گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بنەمالەکانیان دەکەین و پابەند بوونی خۆمان بە رێبازی شەهیدان دووپات دەکەینەوە.

هاوکات رادەگەیێنین کە پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی مەرجەکانی ئاگربەست هەڵسووکەوت بکات. لە رەوشێکی پێچەوانەدا هێزەکانمان لە بەرامبەر هەر چەشنە هێرش و گوشارێک بۆ سەر گەل، گەریلا و گیراوانی سیاسی، لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا مافی وڵامدانەوە بە کار دەهێنین.

 

سڵاو و رێزی شورشگێڕی
بڕیارگای ناوەندی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان — HRK
19.05.2014

بابەتی پەیوەندیدار