KCR: به پابه ندبوون به شه هیدانه وه تێکۆشانمان ده گه یه نینه لووتکه

KCR: به پابه ندبوون به شه هیدانه وه تێکۆشانمان ده گه یه نینه لووتکه

له‌ساڵڕۆژی شه‌هاده‌تی شه‌هید حسێن خزری ناسراو به‌ هه‌ڤاڵ هێمن بێکه‌س و شەهید فه‌سیح یاسه‌مه‌نی داین، هه‌ر به‌م بۆنه‌یەوه‌ له‌ که‌سایه‌تی ئه‌و رۆڵه‌ قاره‌مان وخۆڕاگرانه‌ی گه‌له‌که‌ماندا، هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی وه‌بیردێنینه‌وه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌ شه‌هیده‌مان وسه‌رجه‌م گه‌لی کورد ده‌که‌ین.

هه‌ڤاڵ هێمن پشتی پیلانگێڕی 15ی شۆبات گه‌شه‌ی به‌ تێکۆشانی دا و دوای ماوه‌یه‌کی کورت، به‌ به‌شداربوونی له‌رێزه‌کانی گه‌ریلا ئه‌و پیلانگێڕیه‌ی شه‌رمه‌زار کردو گرێدراوبوونی خۆی به‌ رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدان و گه‌له‌که‌ی کرده‌ ئامانجی تێکۆشانی خۆی و بۆ سه‌رخستنی ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان قاره‌مانانه‌ رۆڵی گێڕا، له‌ساڵی 2009دا له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراو و دوژمن رووبه‌ڕووی خۆڕاگری و کۆڵنه‌دانی هه‌ڤاڵ هێمن بوونه‌وه‌و تێکشکان و له‌دادگایه‌کی فۆرماڵیته‌ ونادادپه‌روه‌رانه‌دا سزای دژه‌ مرۆڤانه‌ی ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاند و کۆماری سێداره‌ له‌ 06.01.2010 ئه‌و سزایه‌ی جێ به‌جێ کرد و جارێکی تر هه‌ڵوێستی بێ ئه‌خلاقانه‌ی خۆی له‌هه‌مبه‌ر ده‌نگه‌ ئازادیخوازه‌کان دیار کرد.

رژێمی داگیرکه‌ری ئێران بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی کورد هه‌میشه‌ له‌ کاتێکدا که‌ له‌به‌رانبه‌ر تێکۆشانی تێکۆشه‌رانی گه‌لی کورد بێ چاره‌ ماوه‌ته‌وه‌و هیچ رێبازێکی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌و په‌نای بردووه‌ته‌ به‌ر کوشتن وله‌سێداره‌دان. ویستویه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ خه‌بات و تێکوشانمان لاواز بکات. بۆیه‌ له‌دوای سێداره‌دانی شه‌هید هێمن له‌و دواییانه‌دا هه‌ڤاڵانمان حه‌بیبولڵا گوڵپه‌ری پوور و ره‌زا مامه‌دی له‌سێداره‌دا به‌ڵام ئێمه‌ نه‌ له‌سێداره‌دان ده‌ترسین، نه‌ له‌رێگاکه‌مان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و نه‌ به‌و شێوازه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ش له‌ناو ده‌برێن به‌ڵکوو شه‌هاده‌تی هه‌ر هه‌ڤاڵێکمان سوور بوون له‌سه‌ر رێبازه‌که‌مان، ڕق و کین له‌دوژمن له‌دڵماندا زۆرتر ده‌کات.

پێویسته‌ رژێمی ئێران ئه‌و وته‌یه‌ی شه‌هید هێمن “ئێمه‌ گه‌نجی کورد به‌سه‌ربه‌رزی ده‌چینه‌ به‌رده‌م په‌تی سێداره‌ به‌ ڵام به‌ کوێله‌یی له‌بن ده‌ستی دوژمن ژیان ناکه‌ین و ته‌سلیم نابین”ی له‌بیردا بێت و به‌جێی له‌سێداره‌دان و کوشتن هه‌وڵی چاره‌سه‌رکه‌ردنی کێشه‌ی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌موو که‌م نه‌ته‌وه‌کانی ئێران بدات و له‌رێگای دیموکراتیزاسیونی ئێران هه‌نگاو هه‌ڵێنێت.

ئێمه‌ش وه‌کوو کۆمه‌ڵانی گه‌نجانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سوێندی خۆمان به‌وه‌فاداربوون و درێژه‌دایین به‌رێگای هه‌موو شه‌هیدانی گه‌لی کورد نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌ و بۆ تۆڵه‌ ستاندنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌وان خه‌بات و تێکۆشانی خۆمان بۆ وشیار کردنه‌وه‌ و رێکخستنی کۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نینه‌ لووتکه‌.

بژی رێبه‌ر ئاپۆ
شه‌هید نامرن

 

کۆمه‌ڵانی گه‌نجانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان – KCR
07.01.2014

بابەتی پەیوەندیدار