PÇDK: روحی ئازادی كۆماری كوردستان لەسەركەوتندایە

PÇDK: روحی ئازادی كۆماری كوردستان لەسەركەوتندایە

لە”68″هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان كە خاڵێكی وەرچەرخانی گەورەیە لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلەكەماندا، سەرەتا ئەو یادە پڕشكۆیە بەرز و پیرۆز رادەگرین.

ئێمە وەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان پارێزگاریكردنی ئەو هێڵە نەتەوەیی و رۆحی فیداكاری و بەرخودانی كوردانی هەرچوارلای كوردستان بەئەركی بنەڕەتی خۆمان دەزانین كە چۆن لەچیاكانی داڵانپەڕەوە بۆ یەكخستنی كوردستانی گەورە دەست لەناودەست بەپشتیوانی كردنی یەكتر و خەباتی هاوبەش توانیان كۆماری كوردستانی ئازاد ئاوا بكەن كە بووە هەڵهاتنی خۆری رزگاری گەلی كوردستان بەگشتی.

ئەگەر چی دوای ماوەیەكی كەم بە پیلانی نێودەوڵەتی و هەندێكیش خراپەكاری ناوەوە كۆمار هەڵوەشایەوە و ڕابەرانی “قازی محمد و هاوڕێكانی” دوژمن لەسێدارەیانی دا و شەهیدبوون، بەڵام روحی ئازادی كۆمار و قەبووڵ نەكردنی بنەدەستی هەتا ئەمڕۆش گڕوتین دەستێنێ، ئەوەتا لەرۆژئاوای كوردستان و هەر لەم رێككەوتەدا دامەزراندنی كۆمارێكی نوێی خوبەرێوەبەری دیموكراتی پیرۆز ئەكرێت و هەروەها لەتەواوی بەشەكانی كوردستان گیانفیداكاری قازی محمد جۆش و خرۆش ئەداتە سەرهەڵدانەكان. وا لە ئیمرالییەوە رێبەری مەزنمان، رێبەر ئاپۆ قازی ئاسا كۆماری دیموكراتی رۆژهەڵاتی ناوڕاست دائەڕێژی و گەلی كوردیش پێشەنگی بۆ دەكات.

هەر بۆیە لەم رۆژە مێژووییەدا داوا دەكەین كەس لەدەرەوەی هێڵی نەتەوەیی كۆماری كوردستان خراپەكاری نەكات و نەبێتە سوورەی بەرلەشكری داگیركەران و ئەو كەس و لایەنانەش ئاگادار ئەكەینەوە كە ئەوانە ناتوانن لەجینڤ دوو دا بێجگە لەشەرمەزاری و مایەپووچ بوون هیچ شتێكی دیكە وەدەست ناهێنن و لەدوایشدا بانگەوازی گەلی بەشەرەف و ئازادیخوازەكەمان دەكەین لەهەرشوێنێك بەسەرهەڵدانی گەلی شوڕشگێڕی قەبوڵ نەكردنی سەربەخۆیی كوردان لەجینڤ دوودا ورد و خاش بكەن و هەروەها بەشداربووانی بكەنە پەندی زەمانە؛ چونكە بەنوێنەرایەتی ساختە و وابەستە ئەیانەوێت لۆزانی دوو و خیانەتی سەدساڵە دووبارە بكەنەوە هەر بۆیە نوێنەرایەتی راستەقینەی كورد بەشدار نەكراوە. وەكو پارتی چارەسەری ئاواكردنی كۆماری نوێی رۆژئاوای كوردستان پیرۆز ئەكەین و بەهەموو هێزمانەوە پشتیوانی لێدەكەین. لەكۆتاییدا وەفای خۆمان بۆ شەهیدانی كۆماری كوردستان و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی گەلەكەمان دووبارە ئەكەینەوە و ئەڵێن روحی ئازادی كۆمار نامرێ، بەڵكو لەسەركەوتندایە.

 

دەستەی كارگێڕی
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
21.01.2014

بابەتی پەیوەندیدار