PJAK: هێرش بۆ سەر هەڤاڵانمان لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سۆئێد شەرمەزار دەكەین

PJAK: هێرش بۆ سەر هەڤاڵانمان لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سۆئێد شەرمەزار دەكەین

هێرش سەر هەڤاڵانمان لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سۆئێد
ئاگادار کراینەوە کە رۆژی ١٣ فێوریەی ٢٠١٦ کاتژمێر ١٦.٣٠ خولەک دوای گەڕانەوەی هەڤاڵانی پاڕتیمان لە خۆپێشاندانێکی مۆڵەت پێدراو لە ستۆکهۆلم کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر گەلی ئێمە لە باکوری کوردستان بە رێکخستن کرابو، لە گەڕەکی فیتیا، جادەی کروێگاروێگن کەوتنە بەر هێرشی دەستڕێژی چەند گومانلێکراو و هەڤاڵێکی ئێمە بە ناوی غەفور مو‌‌حەممەدی لە ناو ماشێنەکەیاندا بریندار کرا.
ئەو کردەوە ترۆریستیە پلاندارێژراوە کە لە شاری ستۆکهۆڵم روویدا، دوابەدوای هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیە بۆ سەر قەندیل بوو کە لەو کردەوەش دا سێ لە هەڤاڵانمان تێیدا شهید بوون. دەوڵەتانی تورکیە و ئێران بەردەوام لە مێژوی خەباتی گەلی ئێمەدا بە کردەوەی ترۆریستی و کوشتار وڵامی داخوازیە دیمۆکڕاتیکەکانی گەلی ئێمەیان داوەتەوە، هیچ کات ئامادە نەبوون لە ڕێگای دێمۆکڕاتیک و دیالۆگەوە پرسی گەلی کورد چارە سەر بکەن، بەردەوام مێتۆدی تیرۆر و کوشتار و ئینکاریان بە کار بردووە وەک کولتورێکی سیاسی ئەم دەستەڵاتدارانە دژ بە ئیرادەی ئازادی کورد و هەر دەم بە شێوازی قرکردن ڕوبەڕوی گەلی کورد دەبنەوە.
کردەوە ترۆریستیەکانی دەوڵەتانی ئێران و تورکیە بۆ کەس شاراوە نیە، و لە درێژەی ئەم سیاسەتەدا و هاوکات بێدەنگی جیهانی، ئەم کردەوە ترۆریستیانە لە لایەن دەوڵەتانی ترۆریست پەروەر، پەرەی سەندوە. بە ڕاشکاوی پشتیوانی کردنی دەوڵەتانی ئاکەپە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە گروپە ترۆریستیەکانی داعش و جبهەالنوسرە و حەشدی شەعبی و … دەبینین و بەم زیهنیەتە ترۆریست پەروەرە مەترسیەکی گەورە بۆ سەر گەلی کورد و ناوچەکە و هەمو جیهان ساز دەبێت.
کردەوەی ترۆریستی بە گشتی و ئەم روداوەدا لە ناو شاری ستۆکهۆڵم بۆ سەر هەڤاڵان و ئەندامانمان مەحکوم دەکەین. هاوکات لە دەستگا پێوەندیدارەکانی سۆئێد دەخوازین هەرچی زوتر ئەم روداوە بە شێوازێکی شەفاف بۆ کۆمەڵگا و مێدیاکان رون بکەنەوە. هەروەها پێویستە دەوڵەتی سوید بە حەساسیەتێکی زۆرتر هەڵسوکەوت بکات و بۆ پاراستنی گیانی هەڵسوراوانی سیاسی کورد لەو ولاتەدا جددی تر نزیکی بابەتەکە ببێتەوە و لە ئەگەری ئیهمال کردنی بە هەر هۆیەک، دەتوانێت مەیدان بۆ ئەم کردەوە ترۆریستیانە لە ناو سۆئێد بکاتەوە.
هیچ هێرشێکی ترۆریستیانە ناتوانێت تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی و دێمۆکڕاسی لاواز بکات و لە تێکۆشانی ئازادیخوازانەی خۆمان بەردەوام دەبین.
12736117_10208901658516674_766960590_n
مجلیسی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک )
٢٠١٦-٠٢-١٥

بابەتی پەیوەندیدار