YJRK: ئاگری تێکۆشانی ئازادیخوازی ژنان به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ هه‌رگیز ناکۆژێته‌وه‌

YJRK: ئاگری تێکۆشانی ئازادیخوازی ژنان به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ هه‌رگیز ناکۆژێته‌وه‌

رۆژی 25ی نوامبر هاوکات له‌ گه‌ڵ 4ی سه‌رماوه‌ز رۆژی تێکۆشان دژ به‌ توند و تیژیه‌ له‌سه‌ر ژنان که‌ له‌ هه‌موو جیهاندا به‌ یادى ده‌کرێته‌و و تێکۆشانی ئازادیخوازی دژ به‌ عه‌قلییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار و پیاوسالار به‌ هێزتر ده‌بێته‌وه‌ و خۆی نۆی ده‌کات. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌م رۆژه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ژن کوژ له‌ زۆڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌مه‌ لایانه‌ واز ناهێنن و له‌ سه‌ر عه‌قلییه‌تی داگیرکاریان سوورن. به‌ تایبه‌ت به‌رز بوونی رێژه‌ی خۆکۆژی و کوشتنی ژنان له‌ ژێر ناوی پاراستنی نامووس زۆر سرنج راکێشه‌. ئه‌م عه‌قلییه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت ته‌نانه‌ت له‌ رۆژێکی وه‌ها دا هه‌بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. نموونه‌ی ئه‌م کرده‌وه‌ دژه‌ ژنانه‌ له‌ باشووری کوردستان زۆر به‌ روونى بینرا. به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ژن دژ به‌ ژن سیاسه‌تێکی زۆر چه‌په‌ڵ و به‌رچاو بوو که‌ کاتی هێرش کردن بۆ سه‌ر چالاکانی مافی ژن پێکهات. ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ ژنان ته‌نیا به‌ شێوازێکی زۆر دیموکراتی خوازانه‌ تێکۆشان بۆ مافی ره‌وای خۆیان ده‌که‌ن . به‌ تایبه‌ت له‌ باشووری کوردستان که‌ رێژی خۆسووتاندن و قڕکردنی نامووس، هه‌روه‌ها بڵاو بوونی دژه‌ که‌لتووری فاحیشه‌تی به‌ شێوازی ره‌سمی و دیسان داسه‌پاندنی گه‌نده‌ڵی سیاسی به‌ سه‌ر ژنان و … هتد . هه‌ر رۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌ ناو ئه‌م که‌شوهه‌وایه‌ دا پێش که‌وتنی تێکۆشانی ئازادیخوازی له‌ لایه‌ن ژنانی کورده‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌کی نوێییه‌. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌م پێش که‌وتنانه‌ له‌ لایه‌نی ژنانه‌وه‌ پێ ى هه‌زم نه‌کرا و زۆر به‌ چاوسووری هێرشی کرده‌ سه‌ر ژنان. لێره‌دا 2 چه‌شنه‌ سیاسه‌ت به‌رێوه‌ چوو: 1ـ هێرشی عه‌قلییه‌تی پیاوسالار و داگیرکارى 2ـ به‌ کار هێنانی ژنان بۆ زه‌خت و گۆشار دژ به‌ ژنان. ئه‌مه‌ش له‌ هه‌مان کاتدا سیاسه‌تێکی چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ بۆ بێ کاریگه‌ری هێزی ژن. بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌کوو یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵات ئه‌م کرده‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم شه‌رمه‌زار و مه‌حکووم ده‌که‌ین و مۆڵه‌ت ناده‌ین جارێکی دیکه‌ تێکۆشانی ئازادیخوازی ژنان له‌ ناخه‌وه‌ بخنکێنن. مسۆگه‌ر له‌ وه‌ڵاتێکدا ئه‌گه‌ر ئازادییش هه‌بێت و به‌شی ژنی تێدا نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و سه‌ربه‌خۆیه‌ سه‌قامگیر نابێت و له‌ ماوه‌یه‌ک کورتدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. حکومه‌تی هه‌رێم له‌ لایه‌که‌وه‌ به‌ زه‌خت و گوشار له‌ سه‌ر که‌سایه‌تی کوردی ئازاد و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌ پێشه‌لکردنی هه‌موو چه‌شنه‌ مافی ره‌وای ژنان ناتوانێت ته‌مه‌نی سیاسی خۆی به‌ سه‌ر ببات.

ئێمه‌ وه‌کو یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان YJRK سه‌ره‌تا داوامان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رامبه‌ر به‌ چالاکوانی ژن له‌ سلێمانی و هه‌روه‌ها هه‌موو ژنان لێبووردن بخوازن. ئێمه‌ چالاکی ره‌وا و تێکۆشانی ئازادیخوازی ژنان له‌ سلێمانی و هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان سڵاو ده‌که‌ین و پشتیوانی خۆمان بۆ تێکۆشانى ژنان له‌دژى عه‌قلییه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ی هه‌رێم راده‌گه‌ێنین و تێکۆشانی ئازادیخوازی و هه‌بوونی ژنان به‌رز راده‌گرین. بۆیه‌ داوامان له‌ هه‌موو ژنانی کورد له‌ هه‌ر چوار به‌شی وڵات و به‌ تایبه‌ت باشووری کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ دژ به‌ عه‌قلییه‌تی داگیرکاری پیاوسالار راوه‌ستن. مسۆگه‌ر ده‌بێت کرده‌وه‌یه‌کی به‌م چه‌شنه‌ نه‌بێته‌ هۆی چاوترسان و دوور که‌وتن له‌ مه‌یدانی تێکۆشان. به‌ پێچه‌وانه‌ به‌رده‌وام کردنی ئه‌م زنجیره‌ چالاکییانه‌یه‌ و هه‌روه‌ها هه‌موو رۆژ بکه‌ینه‌ رۆژی 25ی نوامبر و تێکۆشان دژ به‌ سیاسه‌تی دژه‌ ژن و عه‌قلییه‌تی داگیرکار.

یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان – YJRK
28.11.2013

بابەتی پەیوەندیدار